بە پێی راپۆرتێکی بەرگریی شارستانی هەرێم لە رۆژانی جەژنی قورباندا، ١٧٣ رووداوی ئاگركەوتنەوە روویداوە کە بەهۆیەوە٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی پلانی دیاریکراو بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداو و بارودۆخە لەناکاو و نەخوازراوەکان له رۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشیەوە، تەواوی کارەکانیشیان بە گوێرەی پلانەکە بەڕێوەچوون.
ئاماری رووداوەکان لە رۆژانی جەژندا:
-رووداوی ئاگرکەوتنەوە: کۆی گشتی ١٧٣ رووداو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویداوە.
-رووداوی پوش و پەلاش: لە کۆی رووداوەکانی ئاگر ١٥٨ سووتانی پوش و پەڵاش هەیە.
-خنکان: دوو هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و خنکاون.
-مردن بە رووداو: یەک رووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆمار کراوە، کە لە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست داوە.
-سووتانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل: هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێک سووتاون