ئەمڕۆ سێشەممە کەریم شەنگالی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم بە نەخۆشی کوچی دوایی کرد.
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کریم شنگالی، لە ساڵی ١٩٥٠ لە موسڵ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٧١ کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. هەروەها ١٩٧١ تا ١٩٧٣ لە بەغدا کاری پارێزەریی کردووە.
کەریم شنگالی، لە ساڵی ٢٠٢٢ تووشێ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت، ئەمڕۆ ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ناوی تەواوی عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵایە
- ساڵی 1950 لە شاری موسڵ لەدایکبوو
- ساڵی 1971 به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و رامیاریی زانكۆی به‌غدا بەدەستهێنا
- ساڵی 1971 تاوەکو 1973 له شاری به‌غدا کاری پارێزەرایەتی کرد
- ساڵی 1967 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه كرد
- ساڵی 1969 ئه‌ندام ناوچه بوو له لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای سه‌ر به لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان
- له ئاداری 1973 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كرد
- له نیسانی ساڵی 1975 له‌لایه‌ن سەرۆک مەسعود بارزانییه‌وه راسپێردرا بۆ ئاماده‌كاری شۆڕشی گوڵان
- ساڵی 1976 له كۆنفڕانسی به‌رلین بووه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان
- ساڵی 1979 ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو
- له ئاداری 1992 به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییەوە به ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ستنیشانكرا
- له کۆنگرەی یازده‌یه‌م لە ساڵی 1993 به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
- بۆ ماوەیەکی زۆر بەرپرسی دەزگای پاراستنی پارتی بووە لەسەرد ەمی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتیدا.
- ساڵی 1993 تاوەکو 1994 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان بوو
- لە کۆنگرەی دوازدەیەم لە ساڵی 1999 بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایەوە
- له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بوو
- ساڵی 2010 لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
- دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی کوردستان بووە راوێژکار له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان