هاوسەری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت

بەبڕیاری دادەوەر ئەمڕۆ هاوسەری سەرکەوت حەسەن بەرپرسی چەمچەماڵی یەکێتی دەستگیرکرا.

دەستگیرکردنی هاوسەری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە ئەنجامدراوە.

کێشەی دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە چۆتە سەرماڵێک و تەقەی کردووە.

یەکێتی و سەرکەوت حەسەنی هاوسەری ئافرەتەکە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن لە رووی کۆمەڵایەتییەوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبووە.


PM:06:48:10/06/2025