نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایدەگەیەنێت" ده‌بێت هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن". هەروەها هیواشی خواست بەمزوانە حکومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" عێراق هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتان".
هەروەها ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیریی وڵاتەکەی و بنیاتنانی پەیوەندی تەواوکەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
ئەلحەسەن پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هەرێمی کوردستانی بە "هاوبەشی" وەسفکرد، هیوای خۆی دەربڕی کە بەم نزیکانە حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
وتیشی" پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پێكه‌وه كار بكه‌ن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، ئەلحەسەن دووپاتیکردەوە کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە.