لە هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە تۆمەتبارێك لە شوقەكەی خۆیدا هێرشیكردۆتە سەری و لێیداوە و پارەكانی بردووە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەكە دەستیپێكرد و توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، تۆمەتبار دوای رووداوەكە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی توركیا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیان بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت" تۆمەتبار لە دایكبووی ١٩٩٥ە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن". 



PM:08:24:10/06/2025