ئەندام پەرلەمانێکی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە عێراق کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواودەکات و پێشبینیدەکرێت بەزوویی رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
د. جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی عێراق کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواودەکات و پێشبینیدەکرێت بەزوویی رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات.
بە وتەی جەمال کۆچەر پەرلەمانی عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ببەستێت بۆ ئەوەی خشتەکە تێپەڕێنێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات کە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە کاریگەری لەسەر گێڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەبێت.