لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگەی هەولێر، مامۆستایەکی ئایینی کە خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی قوشتەپە تەقە لە هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەد گوێرەی زانیارییەکان کوژراوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە کاتێک شەش گولـلەی لێدراوە و دوای گیانلەدەستدانیشی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد، کوژراوەکە مامۆستای ئایینیە و تەمەنی ٣٣ ساڵە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵێکی داوە و گیانی لەدەستداوە، دوای سوڵحی عەشایەری و پێدانی زیاتر لە ٣٠ هەزار دۆلار فیدیە بە کەسوکارەکەی، ئەوکات کێشەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمڕۆ باوکی منداڵەکە تەقەی لێکردووە و گیانی لەدەستداوە.
زانیارییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی تۆمەتباریش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی کامپی کاوەیە.