له کۆبونه‌وه‌ی
هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی (سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و سه‌رۆکایه‌تی پهرلهمانو سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ی عێراق بریاردرا که موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که بۆ نیوه
که‌مبکرێته‌وه.
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی عێراق، ئارام شێخ محه‌مه‌د له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند
که رۆژی شه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌دا براریانداوه که موچه‌ی
سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی عێراق بۆ نیوه که‌م بکرێته‌وه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
رایگه‌یاند "ئه‌م کاره ده‌بێته هه‌وڵێک بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه‌ی که له‌نێوان
هاوڵاتیانو پله به‌رزه‌کاندا دروست بووه به‌هۆی جیاوازی موچهوهو له‌م رێگه‌یه‌وه
موچه‌ی پله باڵاکان که‌م ده‌کرێته‌وه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌کرێت"
هه‌روه‌ها جێگری
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی " هاوڵاتیان واتێگهیهشتبوو که وه‌رگرتنی ئه‌م
پۆستانه ته‌نها له‌به‌ر پاره‌یه ئه‌م کاره هه‌وڵێکه بۆئه‌وه‌ی که خه‌ڵک واسه‌یری
سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که بکات که شوێنێکه بۆ خزمه‌تکردن نه‌ک بۆ پاره په‌یداکردن"
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مان جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌م هه‌نگاوه کۆمه‌ڵێک هۆکار له‌پشتیه‌وه هه‌بووه‌و
به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه داراییه‌ی ئێستای عێراقه‌وه هه‌یه‌و هۆکارێکی
دیکه‌ش مه‌به‌ست لێی چاکسازییه.