بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد و دەڵێن تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و شارەوانییەکانی سلێمانی و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانیـــش بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ١١ ڕۆژ لە مانگی حوزەیران تێپەڕدەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی چوار دابەش نەکراوە و نازانرێت کەی بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات.



PM:12:16:11/06/2025