ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، "هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچە نییە”.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شوان محەمەد، ناسرار بە شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق، "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم نییە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " لە رۆژی دووشەممەوە دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەستپێدەكاتەوە و ئەوان دەتوانن فەرمانی سالاری بۆ وەستاندنی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە راگرتنی مووچەی هەرێم دەربکەن".
بەهۆی گرێبەستی غاز و نەوتی نوێی هەرێم لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمەریکی، حکومەتی بەغدا ناردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی راگرتووەو داوای داهاتی ساڵانی رابردووی نەوت و ناوخۆ و دەروازەکان دەکات.