وتەبێژی دەم پارتی، ئایشەگوڵ دۆغان، ڕایگەیاند" ڕێبەر ئـــاپۆ دەیەوێت دیدار لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، مەسعود بارزانی، مەسروور بارزانی و بافڵ و قوباد جەلال تاڵەبانی ئەنجام بدات".
رۆژی چوار شەممە ١١ ی حوزەیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە ناوەندی دەم پارتی لە ئەنقەرە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، باسی لە پرۆسەکە و هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ و بەتایبەت دیداری نێوان عەبدی، بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆچ ئالان کرد.
ئایشەگوڵ دۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە و ئەوانەشی کە نوێنەریان نییە بەردەوامە، لە ئێستاشدا کار لەسەر ئەوە دەکەین شاندەکەمان دیدار لەگەڵ ئۆچلان ئەنجام بدات.
وتەبێژی دەم پارتی وتیشی " شاندەکەمان پێکدێت لە هاوسەرۆکانی گشتیی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، ئەگەری زۆریشە بەڕێز ئۆچ ئالان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئایشەگوڵ وتی" کاتێک بیر لە فراوانی و قورسایی پرۆسەکە دەکەینەوە پێمان وایە دیداری بەڕێز ئۆچئالان لەگەڵ بەڕێزان "مەزڵووم عەبدی، مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و جەلال تاڵەبانی” سوودبەخش دەبێت، بە ڕای گشتیی ڕایدەگەیەنین کە ئەمە داواکاری بەڕێز ئۆچلانیشە، کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە سیاسییە جیاواز و کەسایەتییەکان بۆ پرۆسەکە پێویستییە.