درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنووری قەزای بەردەڕەش دوو خوشک کوژران و باوکیشیان بریندارکرا.
درەنگی شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش 'بە هەڵە' کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی بشیریان لە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، دوو خانەوادە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروستبووە، دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێک تێپەڕ دەبێت کە خێزانێکی پێنج کەسی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هەروەها تەقە لە خێزانەکە کراوە و بەهۆیەوە دوو خوشک کوژران، هەروەها باوک و خوشکێکی دیکەشیان برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کوژراوەکە تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ ١١ ساڵدایە کە کچی بچوکی خێزانەکە بوون و هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکەوە نەبووە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان بڵاونەکردووەتەوە.