سودانی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کردووەتەوە:" عێراق پشتیوانی لە ڕێبازێکی دادپەروەرانە دەکات بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پێشی وایە پەرەسەندنەکان خزمەت بە چارەسەر ناکات''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆز و سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیە، سودانی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کردووەتەوە:" عێراق پشتیوانی لە ڕێبازێکی دادپەروەرانە دەکات بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پێشی وایە پەرەسەندنەکان خزمەت بە چارەسەر ناکات".
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی دیدارەکە، سوودانی دووپاتی کردەوە لە پشتیوانیی عێراق بۆ دۆزینەوەی ڕێبازێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریکا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی دەرەنجامی ئەرێنی بۆ دانوستانەکانی نێوانیان.
لە هەمانکاتدا، بە وتەی سودانی، پەرەسەندنی گرژییەکانیش خزمەت بە چارەسەر ناکات، ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق کرد بۆ پاڵپشتیی لەو لێکتێگەیشتنانەی کە بەشدارن لە سەقامگیریی ناوچەکە.