پەیامنێری سپی میدیا رایگەیاند" خێزانێکی مەسیحی خەڵکی پارێزگای دهۆک بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دهۆک- بەغدا گیانیان لەدەستدا".
بە وتەی پەیامنێری سپی میدیا جەیمس سەنحاریب و مارانیتا ویلیام هاوسەری کە ١٨ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژین، بڕیاریاندا بگەڕێنەوە دهۆک، شەوی ڕابردوو لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ بەغدا، ئۆتۆمبێلەکەیان تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە.
ئەو هەردوو هاوسەرە مەسیحیە و کەسێکی تر بەناوی دنخا خۆشابا لەو رووداوەدا گیانیان لە دەستدا .