بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی بەجێگری مایەوە.
پەیامنێری (سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٤ هەزار و ١٥ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٨٩٩ لیرەی تورکیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ٨٠١ دینار.