سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین. ئه‌م پێشهاتانه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكاری سه‌ربازی، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه كاردانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزی و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری دۆخه‌كه بگیرێت.