حاجییانی عێراق و كوردستان لە ڕێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

دەستەی حەجی عێراق بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە بڕیاریدا سەرجەم حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە.

دەستەی حەجی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە سەرجەم حاجییان بەڕێگەی وشكانی دەگەڕێننەوە وڵات، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی حاجییان.

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران، كایەی ئاسمانی عێراق داخراوە و هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت" تا كاتێكی نادیار فڕۆكەخانەكان گەشتەكانیان ڕادەگرن".




PM:04:59:13/06/2025