قاعیده ده‌ست به لاسایکردنه‌وه‌ی داعش ده‌کات
رێکخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن لاسایی سه‌ربڕینی هاوڵاتیانی ئەمەریكا ده‌کاته‌وه گه‌ر بێت‌و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا داواکاریه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن.
رێکخستنه‌کانی "قاعیده بۆ جیهاد له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی" ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه که تێیدا هاوڵاتیه‌کی 33 ساڵی ئەمەریكی به‌ناوی لوک سامز ده‌رده‌که‌وێت‌و ئه‌و هاوڵاتیه ئاشکرایده‌کات ژیانی له مه‌ترسیدایه‌و ئه‌و رێکخراوه‌ش سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته ئەمەریكا که داواکاریه‌کانیان جێبه‌جێ بکات گه‌رنا ئه‌و هاوڵاتیه ده‌کوژن.
ئه‌و رێکخراوه له به‌یانه‌که‌یدا ئاشکراینه‌کردوه که داوکاریه‌کانیان چین به‌ڵام ده‌ڵێت " ئەمەریكا بۆ خۆی داواکاریه‌کانمان ده‌زانێت"
ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ی ساڵێکه له لایه‌ن قاعیده‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌و داوا ده‌کات که داواکاریه‌کانی قاعیده جێبه‌جێ بکرێت‌و ژیانی له مه‌ترسیدایه، سامز له به‌ریتانیا داده‌نیشێت‌و به‌ره‌گه‌ز ئەمەریكیه.
له‌ماوه‌ی رابردودا چالاکیه‌کانی قاعیده رویان له که‌مبونه‌وه کردوه‌و داعش شوێنی قاعیده‌ی گرتبووه‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌کی ئەمەریكی سه‌ربڕیه‌وه، به‌ڵام ئه‌م چالاکیه‌ی قاعیده له ئێستادا هاوشێوه‌ی کاره‌کانی داعشه.
PM:01:27:04/12/2014