وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکان لەبەر بەرژوەندی گشتی و ئەو دۆخەی ناوچەکە پیادا تێدەپەڕێت.
لەو راگەیاندراوێکدا کە شەوی ١٣ ی حوزەیران بڵاویکردەوە ئاماژە بەوە دەکات، "لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە ١٤ ی ٦ ی ٢٠٢٥ وە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە؛ وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو".
هەروەها هاتووە " لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن .پاشتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".
ئەمڕۆ جەنگی نێوان حکومەتی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردو ناوچەکەی خستۆتە دۆخێکی سیاسی و ئەمنی زۆر خراپەوە.