زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەنرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی و دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەکات لەم هەفتەیە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند" بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی مووچە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ڕۆژی دووشەممە و دەستپێکردنەوەی دەوامیی فەرمی دەکەن".

باسی لەوەشکرد بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی لە بارەی سکاڵاکەی فەرمانبەران و پرسی مووچەی هەرێم بڕیار بدات.



PM:01:02:14/06/2025