كەجەكە رایگەیاند" شەڕ بەهیچ شێوەیەك كێشەكان چارەسەر ناكات و ئازاری گەورە بەگەلان دەگەیەنێت، داواش دەكات، كێشەكان بە ڕێگەى دیموكراسی و دانوستان چارەسەر بكرێن".
هاوسەرۆكایەتیی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە" ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بەفراوانی بۆ سەر ئێران دەست پێكرد و ئەو هێرشە شەڕی ناوچەكەی قووڵتر كردەوە، كە لە هەمو بوارێكەوە زیانێكی گەورەی بە گەلان گەیاند و بوە هۆی وێرانكاریی".
كەجەكە دەشڵێت" ئەم شەڕە دەبێتە هۆی لەناوچونی گەلان و وێرانكاریی، بەكارێكی هەڵەی دەبینن و سەركۆنەی دەكەن و دەبێت هەموان لەوە تێبگەن شەڕ چارەسەری كێشەكان ناكات".
كەجەكە جەختى لەوەش کردوەتەوە، چارەسەری كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بە ڕێبازی مۆدێرنی دیموكراسی و تێگەیشتنی نەتەوەیی بەدی دێت، سەلمێنراوە بە توڕەیی هێز و هەژمون و عەقڵیەتی زۆرداری ژیانێكی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونیاد نانرێت..