لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت لەسەر ڕێگای کەرکوک - تکریت ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

عەقید عامر نەریمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک، ڕایگەیاند" هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە خێرایی زیادە و کۆنتڕۆڵنەکردنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی ئێکس کلاس بووە کە بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگاکە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی گواستراونەتەوە کە دوانیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسەکەی دیکەش چارەسەری پزیشکی وەردەگرن. 



PM:08:49:14/06/2025