خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری هاتنی شەپۆڵێکی خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستی عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەری ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچەکەمان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تـــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٤ پلەی سیلیزی



AM:11:20:15/06/2025