دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" دەنگۆی بۆردومانکردنی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەنەوە" و دەشڵێت" تەنها ئاگر لە نزیك گوندی هۆمەرقەوم و چیای سورێن کەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگەیاند" تانکی سوتەمەنی موشەکێكی نەزانراو لە عەربەت کەوتوەتەخوارەوە".

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نزیك گوندی هۆمەرقەوم کەوتەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە" هەر ئەمڕۆ لە بنای چیای سورێن ئاگرکەوتوەتەوە و لە ئەنجامیشدا چەند پاشماوەیەکی جەنگی تەقیونەتەوە بەبێ هەبونی هیچ زیانێكی گیانی"، دەشڵێت" توانیویانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زویی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕەتیشی دەکاتەوە ئەو ناوچانە بۆردومان کرابێت.





PM:05:42:15/06/2025