موشه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك كه‌وته‌خواره‌وه‌

ئەمشەو یەکشەممە لە گەڕەکی رەحیماوەی کەرکوک پارچەی مووشەکێک کەوتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند" بەشێک لە موشەکێکی نەناسراو کە پێدەچێت ئێرانی بێت، لە گەڕەکی ڕەحیماوەی شاری کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانەکەی دروستکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان گەمارۆداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانیان کردووەتەوە بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی موشەکەکە.



PM:10:46:15/06/2025