بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات".
ئاماژە بەوەشکراوە دوای دەرکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پابەند دەکرێن بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرەتای ئەم مانگە، کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان دژی بڕیارەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار کرد کە بڕیاری راگرتنی مووچەی داوە، بەپێی سکاڵاکە بڕیارەکە دژ بە یاسا و دەستوور و تەنانەت خودی بڕیاری ژمارە ٢٢٤ی دادگای فیدراڵییە، کە ٢٠٢٤-٢-٢١ ڕایگەیاند نابێت بەهیچ بیانوێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕابگیرێت و نابێت تێکەڵ بە هیچ پرسێکی سیاسی بکرێت