خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە خێرایی با چالاک دەبێت و خۆڵبارین دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور و ناوەراستی هەرێم.

باسی لەوەشکردووە، خێرایی با لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەودای بینین لەکاتی خۆڵبارین لە نێوان چوار بۆ شەش کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم وتی" ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتەکانی بەیانی، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم چالاک دەبێت لەناوچەکانی باشووری هەرێم".

دەشڵێت" پلەکانی گەرما بە نزیکی دوو تـــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی



AM:11:32:16/06/2025