حەج و عومرەی هەرێم: ئەمڕۆ هەموو حاجیان دەگەنەوە عێراق و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند"ئەمڕۆ هەموو حاجییەکان دەگەنەوە عێراق و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون."


کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومرە بە میدیاکانی ڕایگەیاند" دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەموو حاجییان بە رێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە."

وتیشی" ئەمڕۆ هەموویان دەگەنەوە عێراق و بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون."


کاروان ستونی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد""تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە چوار هەزار حاجی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان."




PM:04:37:16/06/2025