لە کەمپێکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئاگر لە کەمپی بەحرکەی پەنابەران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ڕووداوەکە بەهۆی تەباخی چێشتلێنانەوە ڕوویداوە کە لە ئەنجامدا ٢٠ کەرەڤانە سووتاون. 
 
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سنوورەکە خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. 
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان منداڵێکی نێو کەمپەکە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی نەزانراوە. 



PM:07:55:16/06/2025