بڕیار لە دەستپێكردنەوە یان دواخستنی تاقیكردنەوەكان دەدرێت

بە وتەی سەرچاوەیەک بڕیارە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەیان یان دووبارە دواخستی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی راگەیاند" تاوەکو ئێستا هیچ بڕیار و پێشنیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان، وابڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە کۆبێتەوە".

سەرچاوەكە دەڵێ، لەكۆبوونەوەكەیدا لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بە گوێرەی ئەو باردۆخەی ناوچەکە و هەرێمی پێدا تێدەپەڕێت بڕیار دەدات.

هەینی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكیدا بڕیاریدا تەواوی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ هەفتەیەک دوابخات.



PM:04:34:17/06/2025