زاخۆ.. کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا پیاوێک تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی کچە تەمەن ٢٤ ساڵەکەی خۆی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ.

پەیامنێری سپی رایگەیاند" رووداوەکە ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی لە گەرەکی کارێز بووە و  باوکەکە تەقەی لە کچەکەی "ن،أ،ع" کردووە".

ئاشکراشی کردووە کە کچەکەی خێزاندار بووە و کاتێک تەقەی لە کچەکەی کردووە، هەڵاتووە و تا ئێستا خۆی ڕادەستی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان نەکردووە. 

بەپێ زانیاریەکان  لە ئێستادا تەری کچەکە بۆ پشکنین رەوانەی پزیشکی داد لە زاخۆ کراوە.




AM:10:50:18/06/2025