لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە و پێشەوا هەورامی ئاشکرای دەکات کە مەسرور بارزانی نامەیەکی تایبەتی لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە.
بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە و ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بە پێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە تەوەرەی یەکەمدا دواین شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی تاتوێدەکرێت. و لە تەوەری دووەمیشدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتوچۆ دەدرێت
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتەیەتی گرنگترین بابەت کە دەست بە قسەکانم بکەم لەم کۆبونەوەیەدا بابەتی موچەیە".
وتیشی"مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
پێشەوا هەورامانی لەبارەی دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەڵیت" بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن".
لە ٢٨ی ئایار بەغداد بە پاساوی تەواوبوونی پشکی هەرێمی کوردستان خەرجکردنی مووچەی راگرت و ئەوەش پەیوەندییەکانی بە تەواوەتی ئاڵۆز کرد، دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوای فەرمانسالاری دادگاکەیان کرد بۆ خەرجکردنی مووچە و جەختکردنەوە لە بڕیارەکانی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ کە تێیدا لەسەر سکاڵای چەند پارێزەر و هاونیشتمانییەک، هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەولێری بە دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا پابەندکرد.