لیژنەی باڵای
تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلەکانی ١٢ و ٩ راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات
کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکاتەوە.
لە
راگەیاندنێکدا کە رۆژی چوار شەممە ١٨ی حوزەیران لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بڵاویکردەوە
دەڵێن" تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی
٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٥ تا ٦ ی ٧ ی
٢٠٢٥ دەبێت".
هەفتەی پێشوو بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی دواخست.
ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان :
لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە :
١- تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە
بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
٢- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی
خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.
٣- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی
حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٥ تا ٦ ی ٧ ی ٢٠٢٥ دەبێت.
٤- قوتابخانە حکومی و ناحکومیە
(خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی
ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە .
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان - وەزارەتی پەروەردە