وەزارەتی رۆشنیبیری: میدیاکان ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەلایەتی و باری دەرونی خەڵک بکەن

وەزارەتی رۆشنیبیری و لاوانی حکومەت داوا لە میدیاکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەبەرپرسیارەتییەوە بجوڵێنەوە و ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەلایەتی و باری دەرونی خەڵک بکرێت

وەزارەتی وەزارەتی رۆشنیبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا بۆ سەرجەم کەناڵەکانی میدیا بڵاویکردەوە"ئەمڕۆ ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت بۆیەش  ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیج و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکاتەوەکە پێویستە ڕەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باری دەروونی خەڵک بکرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" هیچ جۆرە هەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاو نەکرێتەوە کەلایەنگیری تێدابێت".

جەختیش دەکاتەوە لەوەی" هەموو جۆرە هەواڵێک لە بارەی ئەمنیەتی کوردستان و زانیاری دەربارەی ڕووداوەکان تەنها لەسەرچاوەی فەرمی وەردەگیرێت".

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە" هەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا هەواڵی بێ بنەما بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ترس وتۆقاندن بڵاوبکاتەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".



PM:08:44:18/06/2025