محەمەد حاجی مەحمود: هەندێك لە حزبەكان غیرەتیان نیە هیچ شتێك بڵێن

محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند" حزبەكان دەبێت وجود و قسەیان خۆیان هەبێت لەسەر رووداو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند" زۆر عەیبە بۆ حزبەكان بۆ حكومەت دەبێت وجود و قسەیان خۆیان هەبێت لەسەر رووداو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئەگەرنا وجودی تۆ چیە؟

وتیشی"ئەو حزبانە رەنگە زەلامێك بمردایە دوو سێ بەیاننامەیان لەسەر دەردەكرد"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد"بۆ رووداوێكی وا گەورە غیرەتیان نیە یەك بەیاننامە دەربكەن یەك هەڵوێستیان نیە، من ناڵێم بەرگری لە كێ بكەن و لە كێی مەكەن".

لە کۆتاییشدا محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت"نابێت تۆ بێدەنگ بیت سەرت بخەینە ناوگەڵی خۆت لە ترسا نەوێری باسی هیچ شتێك بكەیت".




PM:10:11:18/06/2025