ناکۆکییەکانی نێوان دوو باڵەکەی گۆڕان لەسەر سڕکردنی بزووتنەوەکەیان بەردەوامە

ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو باڵی گۆڕان لەسەر سڕکردنی بزوتنەوەکەیان بەردەوامە و لەو نوێترین پێشهاتیشدا گردی زەرگەتە نوسراوێکی نوێی ئاراستەی کۆمیسیۆن کردووە و داوای سڕکردنی بزووتنەوەکە دەکات. 

بەپێی نوسراوێک کە یاسین حەمە عەلی رێکخەری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕانی گردی زەرگەتە، ئاراستەی کۆمسیۆنی کردووە و تێیدا داوا دەکات چالاکییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان سڕ بکرێن". 

هەروەها هاتووشە" دووجار ئاگادارکراونەتەوە بۆ بەستنی کۆنگرەی بزووتنەوەکە، بەڵام بەهۆی ململانێکانی ناوخۆی بزوتنەوەکەوە کۆنگرە نەبەستراوە". 

تائێستا باڵی بزوتنەوەی گۆڕانی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەبارەی ئەم بڕیارەی بزوتنەوەی گۆڕانی گردی زەرگەتە ڕانەگەیاندووە.



PM:12:52:19/06/2025