کەمێک پێش ئێستا لە سنووری ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، درۆنێک کەوتە خوارەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای دووکان، درۆنەکە لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتووەتە خوارەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە: "کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.