سپی هۆکاری وازهێنانی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ نۆ ئەندامی سەرەکی و یەدەگی دادگای فیدراڵی دەستیان لەکار کێشایەوە ئەمەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە هەڵپەسێردراوی دەهێڵێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی لە دادگا و هیچ دەستەیەکی شەرعی عێراق لەسەر دەستلەکارکێشانەوەیام هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
.

بە پێی زانیارییەکانی سپی، حاکم دیار محەمەد عەلی لە پشکی یەکێتی یەکێکە لەو دادوەرە سەرەکییانەی کە لەگەڵ ٥ دادوەری سەرەکی دیکە و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی جاسم عەبود، سەرۆکی دادگاکە کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، کێشەکە پەیوەندی بە دۆسیەی خۆرعەبدوڵاوە هەیە کە تێیدا سەرۆکی دادگای فیدراڵی گوشاری خستووەتە سەر ئەندامانی دادگاکە بۆ ئەوەی لە بڕیارێکی پێشوو پاشگەزببنەوە.

ساڵی ٢٠١٣ نوری مالیکی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی حکومەتدا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کوێت واژۆ کرد تایبەت بە ڕێکخستنی هاتووچۆی دەریایی لە ناوچەی خۆرعەبدوڵا کە دواتر ڕاگەیەندرا مالیکی سازشی لەسەر بەشێکی خاکی عێراق کردووە و ساڵی ٢٠٢٣ش دادگای فیدراڵی ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئێستاش گوشارخراوەتە سەر ئەندامانی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی بڕیارێک لە دژی بڕیارەکەی پێشوویان دەربکەن و ئەوەش لەلایەن زۆربەی ئەندامەکانییەوە ڕەتدەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەفەرمی لە دادگا و هیچ دەستەیەکی شەرعی عێراق لەسەر دەستلەکارکێشانەوەیام هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.





PM:03:35:19/06/2025