سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پەکەکە تایبەت بە (سپی) راگەیاند" قسەکانی رێبەر ئۆجەلان لە ناو کۆنتێکستی خۆی دەرهێنراوە و وا پێکەوە لکێندراون کە واتای دژایەتی ئیسرائیل بدات".
ئاماژە بۆئەوەش دەکات" رێبەر ئۆجەلان لە سەر ئیسرائیل و یەهوودی چۆن بیر دەکاتەوە، هەمووی لە کۆی پارێزنامەکانیدا هەیە. بە تایبەت لە مانیفێستووی شارستانی دیمۆکراتیدا بە سەدان لاپەڕە لێکۆڵینەوەی لە سەر گەلی جوولەکە هەیە".
بەرپرسەکەی پەکەکە دەشڵێت" وێڕای ئەوەی کە ئۆجەلان بە پلانی ئیسرائیل بە بارمتە گیرا و ئەمە ٢٦ ساڵە بە هۆی ئەم پلانەوە لە ژێر گۆشەگیری دژواردایە، بەڵام ئەو هەر بڕوای وایە کە گەلی جوولەکە گەلێکی ڕەسەنی ئەم ئاو و خاکەیە و مافی ئەوەی هەیە کە لە گەڵ گەلانی دی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاشتی و ئارامی بژیت. کەس وەک رێبەر ئۆجەلان بنکۆڵکاری مێژووی گەلی جووی نەکردووە و کەس وەک ئەو رێگای چارەسەری بۆ کێشەکانی گەلی جوو و کێشەکانی ئیسرائیل دانەناوە. رێبەر ئۆجەلان دوژمنایەتی جوو و ئیسرائیل ناکات، ئەو راستییە مێژوویەکان دەڵێیت و رێگای چارەسەری بۆ پرسە هەنووکەییەکان دادەنێت".
لە کۆتاییشدا دەڵێت"پارێزنامەکانی بەردەستن و هەموو کەس دەتوانێت بیخوێنێتەوە".
قسەکانی ئەو بەرپرسەی پەکەکە دوای ئەوە هات ئەمڕۆکە هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە تێیدا گوایا ئۆجەلان داوای کردوە کە پێویستە تورکیا و کورد پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەتوانێت ببێتە زلهێزێکی باڵادەست لەناوچەکەدا.
بۆ بینینی دەقی هەواڵەکە ئەم لینکە بکەوە