دایکی سەرکردەیەکی کورد کۆچی دوایی کرد

ڕەیحان بایک، دایکی شۆڕشگێڕی پێشەنگی کورد و هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک، کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیران ڕەیحان بایک دایکی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک، لە تەمەنی (٩٤ ساڵ)ـیدا، کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی زانیارییە کان تەرمی ڕەیحان بایک سبەی دوای نوێژی نیوەڕۆ لە گوندی ئاشاگی چاکماک لەناوچەی کەبان بەخاک دەسپێردرێت.
پرسەی ڕەیحان بایک لە مزگەوتی فەیسەڵ قەرەنی لە گەڕەکی زانکۆی خارپێت بەڕێوەدەچێت.




PM:11:51:19/06/2025