کامەران عوسمان رێكخراوی ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند" سوپای تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی جوتیاران بۆسەر ڕەز و باخەکانیان، زنجیرەیەک تۆپبارانی بۆسەر گوندەکانی بەری گارە و دەڤەری نهێلێ ئەنجامدا".
وتیشی" لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە (١٠٠) جار تۆپبارانی گوندەکانی (مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ)یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کردو بە دەیان دۆنم دارستان و ترش و ڕەز و باخی گوندنشینانیان سوتاند".
ئاشکراشی کرد کە " هەر ئەمڕۆ، لە کاتێکدا نوێژخوێنانی گوندەکانی (گوهەرزێ و بەلاڤە) لە دەڤەری نهێلێ بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوت بوون، تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی ئەو دوو گوندەی کرد و ڕەز و باخی گوندنشینانی سوتاند".
دەشڵێت" لە درەنگانی دوێنێ شەویشەوە تاوەکو ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکەنجی سوپای تورکیا بەسەر گوندەکانی سنوری ئامێدیدا دەسوڕێنەوە و بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ گوندنشینان".