هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیكەش برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا - ئۆپتیما تووشی ڕوداوێكی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیكە برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكە لە شەقامی سەرەکی جوتسایدی زانکۆ لە شاری هەڵەبجە ڕوویداوە و بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کران.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆی هەڵەبجە لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەکەن.