وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" له‌سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و ١٥ خوله‌ك رۆژانه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ته‌نها له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و هه‌موو جۆره نامه‌یه‌كی (MMS) ده‌بردڕێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه به‌وهۆیه‌وه له كاتژمێر ٦:٣٠ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر ٧:٤٥ی به‌یانی ئینته‌رنێت له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێت.
ساڵانه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی گزی یان هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی نا یاسایی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، هێڵەکانی ئینتەرنێت چەند کاتژمێرێک ڕادەگیرێن.