خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان هەڵوێستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و داواشیان لە ئۆپۆزسیۆن کرد هەڵوێستێکی یەکگرتوو و کاریگەریان هەبێت. 

نەجمەدین محەمەد ساڵح مامۆستای ناڕازی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئۆپۆزسیۆنی سیاسی کرد بەشداری خۆپیشاندانی داهاتوو بکەن کە بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی داوای خەرجکردنی مووچە دواکەوتووەکان بکەن.

وتیشی" تێپەڕینی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی چارەسەری هەبێت، بووە هۆی ڕاگەیاندنی خۆپیشاندانەکە". 

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە



PM:08:34:21/06/2025