لە قەزای کۆیە باوکێک و دوو منداڵی خنکان

ئەمڕۆ شەممە لە گوندی بۆگدی سەر بە قەزای کۆیە، باوکێک و دوو منداڵی لە ئاوی زێی بچووک خنکان.

گۆران ئەحمەد سماقە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی بچووك دوو منداڵ و باوكێك خنکان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی منداڵێكیان دەرهێنراوە و تیمەكانی مەلەوانی بەدوای دوو تەرمەكەی تردا دەگەڕێن.

ئەوەشی خستەڕوو، خنكاوەكان بەڕەگەز عەرەبن کە بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە زێی لە بچووک لە گوندی بۆگد کردبوو. 



PM:09:15:21/06/2025