دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەکانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و دەڵێت" بەگشتی ئەم هەفتەیە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا ئاماژە بەوەکراوە، سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای سووك بۆ مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای باكووری ڕۆژئاوا بە خێرایی سووك بۆ مامناوەند، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات، كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرتاسەری وڵات سامال دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكان، هەروەها كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و لەكاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.