دوو کچ و کوڕێك لە دهۆک خنکان

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە پەیامنێری(سپی) ڕایگەیاند" لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە دهۆک سێ کەس خنکاون کە دوو کەسیان گەشتیاری عەرەب بوون و خوشک و برابوون کە لە بەنداوی دهۆک خنکاون و کچێکیش لە گرێگەور کەوتووەتە ناو بیرێکەوە و خنکاوە".

وتیشی" لە دهۆک کچێک کەوتە ناو بیرێکەوە و لە گرێگەور خنکا".

بێوار عەبدولعەزیز ئاماژە بەوەشکرد، تەرمەکانیان دەرهێنراون و گواستراونەتەوە بۆ دهۆک بۆ پشکنینی پزیشکی دادوەری.



PM:05:21:22/06/2025