نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت" نامەیەکی مەسرور بارزانی گەیاندۆتە سەرۆک کۆمار و لایەنە حکومییە باڵاکان".
ئەمڕۆ یەکشەممە لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە بەغداد کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەک لەبارەى کێشەى مووچەى مووچەخۆرانەوە ئاراستەی لەتیف ڕەشید کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغداد نامەیەکى مەسرور بارزانی لەبارەى کێشەى مووچەى مووچەخۆرانەوە گەیاندە سەرۆک کۆمارى عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەى چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق لەبارەى رەوشى گشتى وڵات ئەنجامبدرێت و لە کۆبوونەوەکە ناوەڕۆکى نامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسدەکرێت".