کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین دەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە تەواوی وڵاتدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاسمان بۆ ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و با لە باکووری ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەگاتە خێرایی زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بۆ رۆژی پێنجشەممەش، ئاسمان لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بایەکی مامناوەند کە لە باکووری ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ".