پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەختی لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کردووە ودەڵێت" خێرایی با چالاک دەبێت و خۆڵبارین دەبێت".

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان بەگشتی  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئیوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم .
  
ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با  لەسەرخۆ- مام ناوەند ( ٥ – ١٥ )کم/ک, لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کم/ک

ئاشکراشی دەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١ -٣ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستووەتەروو کە سبەی سێ  شەممە کەشیبئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک  دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  ٤٠ پلەی سیلیزی
  
سلێمانی : ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٣٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی  

زاخۆ :  ٣٩م پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران :  ٣٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٤٢ پلەی سیلیزی




AM:11:30:23/06/2025